قەیرانی سوتەمەنی
ئاشتی ھەورامی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

بەھۆی دووبارە سەرھەڵدانەوەی قەیرانەی سوتەمەنی لەھەرێمی کوردستاندا، پەرلەمان بانگھێشتی وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئاشتی ھەورامی دەكات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان، د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، بەھۆی بەردەوامی قەیرانی بەنزین ‌و چارەسەرنەکردنی ئەو پرسە، لەچەند ڕۆژی داھاتوودا وەزیری سامانە سروشتییەکان بانگھێشتی پەرلەمان دەکەن بەمەبەستی لێپرسینەوەو ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو دۆخەی ئێستای ھەرێم.

لەبەرامبەریشدا ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN رایگەیاند:" ھەر کاتێک بانگھێشتنامەکەم بەفەرمی بەدەست بگات، ئامادەم بچمە پەرلەمان و ڕوونکردنەوەی پێویست دەدەم".

وتیشی:" لە چوونە پەرلەمان ناترسم‌و ھەمووکاتیش ئامادەییم ھەیە".



PM:05:40:29/06/2014