ئەنجامدەری هێرشەكەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ئاشكرا کرا

ئەندامێکی نوسینگەی عەسائیبی ئەهلی حەق ئەنجامدەری هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاشكرا دەکات و دەڵێت" هێرشەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر وەڵامێک بوو لەلایەن هێزەکانی بەرهەڵستی عێراقەوە". 

سەعد سەعدی ئەندامی نوسینگەی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند" هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر لەلایەن گرووپە بەریگارەکانی عێراقەوە ئەنجامدراوە".

ئاشکراشیکردووە، هێرشەکە وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ ئەمریکییەکان بۆ ئەو هێرشانەی کە لەماوەی ڕابردودا کردیانە سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی. 


PM:03:21:07/07/2021