بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشکرای دەکات، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێی ڕاگەیاندوون هیچ هاوڵاتییەک بەبێ هەبوونی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەجۆری (PCR) ڕێگەی داخڵبوون بە ئێرانی پێنادرێت و دەگەڕێندرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە ئەوانەی لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە بەنیازن گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە ڕەچاوی ئەم دووخاڵە بکەن:
١: هیچ هاوڵاتی یەک بەبێ هەبوونی ڤیزا سەردانی دەروازەکان نەکات و پێویستە هەڵگری یەکێک لەم جۆرە ڤیزایانە بن (نەخۆشی و دەرمان ــ بازرگانی و وەبەرهێنەر ــ خاوەن ئیقامەی کارپێکراو ــ خوێندکار).
٢: پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامدابێ لەجۆری(PCR) و لەکاتی گەشتەکەیان پێ یان بێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەبڕیاری ئێران لەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢١/٧/٨ )ەوە هیچ هاوڵاتی یەک بەبێ هەبوونی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەجۆری (PCR) ڕێگەی داخڵبوون بە ئێرانی پێنادرێت و دەگەڕێندرێتەوە.