سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاڵا تاڵەبانی په‌یامێك لەسەر نانکۆکیەکانی نێو یەکێتی بڵاودەکاتەوەو دەڵێت " ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌همیان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی په‌رته‌وازه‌یی بخه‌نه ناو یه‌كێتیه‌وه، هیچ له‌مێژوی نزیك و دور فێر نه‌بوون".
ئاڵا تاڵه‌بانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویه‌تی، "له قوتابخانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه فێری واتاكانی یه‌كڕیزی بووین، ئه‌وه‌ش له ده‌رونماندا چه‌سپاوه و له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشدا به‌رجه‌سته بووه، هه‌ركه‌سیش وه‌همی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌توانێت په‌رته‌وازه‌یی بخاته ناو یه‌كێتیه‌وه یاخود رۆڵ و پێگه كاریگه‌ره سیاسییه‌كه‌ی لاواز بكات، هیچ له مێژوی نزیك و دور فێر نه‌بوه".
لە درێژەی نووسینەکەیدا دەشڵێت" ئه‌و قسانه‌شی لێره و له‌وێ ده‌كرێن، چه‌كی خه‌ڵكانی موفلیس و شكستخواردون، گه‌له‌كه‌مان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه".
ئەو پەیامەی ئاڵا تاڵەبانی لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنج شەممە بافڵ تاڵەبانی و هێزێک دەچنە سەر دەزگای زانیاری و محەمەد تاڵەبانی بەرپرسی دەزگای زانیاری کە برای ئاڵا تاڵەبانییە لە پۆستەکەی دوور دەخەنەوەو بۆ رۆژێک لەگەڵ رەنج شێخ عەلی خووشکەزانی لاهور تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، دەستبەسەر دەکات.