ناتانیاهۆ: کورده‌کان ڕاڕان له‌راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ

‌ناتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرایل
له‌دوا لێدوانی به‌رپرسانی ئیسرایل له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی کوردستان، سه‌رۆک وه‌زیران بنیامین ناتانیاهۆ پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان راگه‌یاند.
ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل له‌ زانکۆی ئای ئێن ئیش ئێس له‌ته‌لئه‌بیب باسیدوای باسكردنی رەوشی ئێستای عێراق و هەندێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە زانكۆی ئای ئێن ئێس ئێس لە تەلئەبیب باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئیسرائیل لە ساڵی 1960ەوە پەیوەندییەكی باشی بازرگانییان لەگەڵ كورد هەبووە و " کورد بەربەستێكە لەبەردەم دووژمنە عەرەبەكانیدا".  
سەرۆك وەزیرانی  ئیسرائیل وتی "كوردی عێراق لەگەڵ كوردەكانی ئێران، توركیا و سووریا دەیانەوێت سەربەخۆیی تەواو بەدەستبهێنن، بەڵام وڵاتانی دراوسێ رێگرن لەبەردەم سەربەخۆبوونی كورد" وتیشی " كوردەكانیش راڕان لە راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ هەر بەهۆی ئەو دژایەتیكردنەوە". 
جەختیشیكردەوە كە كورد وه‌ک گه‌لێک هه‌میشه‌ و به‌بەردەوام بۆ چەسپاندنی خۆی جەنگاوە و شایستەی ئەوەیە سەربەخۆیی سیاسیی بەدەستبهێنێت.
هاوکات جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ كە ئەمە لە كاتێكدایە ئەمریكا دەیەوێت سەركردەكانی عێراق یەكگرتووبن و پێكەوە دژی گرووپە تیرۆریستییەكان بجەنگن. 



AM:08:16:30/06/2014