نوسەر و رۆژنامەنووسی دیاری بادینان، ئیسماعیل تاهیر کۆچی دوایی کرد
نوسەرو ئەدیب و رۆژنامەنووسی دیاری بادینان و باشووری کوردستان، ئیسماعیل تاهیر لە دهۆک کۆچی دوایی کرد.
خدر دۆملی رۆژنامەنووس و نوسەر، هاوڕێی نزیک کۆچ کردوو، بە " سپی " راگەیاند " ئیسماعیل تاهیر ئەمڕۆ سێ شەممە بە جەڵتەی دڵ لە تەمەنی ٥٢ ساڵەدا کۆچی دوایی کرد".
دۆملی وتیشی" بە کۆچکردنی هاوڕێم ئیسماعیل تاهیر پارێزگای دهۆک و باشووری کوردستان یەکێک لە نووسەرە فرە بەهرەو کراوەو میانڕەوی دیاری لە دەستدا ".
ئیسماعیل تاهیر خاوەنی دەیان کتێب و نامیلکە و سەدان وتاری جیاجیای ئەدبی و رۆژنامەوانییە، هاوکات بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی دهۆک بووە".
PM:12:56:13/07/2021