ماڵپەڕی رووداو ریکلامی سیاسی بۆ قونسڵی تورکیا لەسەر کودەتاکەی ٢٠١٦ دەکات

ماڵپەڕی رووداو ریکلامێکی سیاسی بۆ قونسڵی گشتی تورکیا دەکات لەسەر کودەتاکەی ٢٠١٦ ی تورکیا کە ئۆردوغان گرووپی فەتحولآ گوڵەنی بە ئەنجامدانی ئەو کودەتایە تاوانبار کردو، ئەو میدیایە لە  رۆژێکدا ریکلامەکە بە دوو جۆر دادەبەزێنێت.

لە کارێکی میدیای دەگمەندا کە هیچ کەناڵێکی پرۆفیشناڵ پەنای بۆ نابات، ماڵپەڕی رووداو کە بەشێکە لە دامەزراوەی میدیای رووداو لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی کوودەتاکەی تورکیا کە دژی ئۆردوغان و ئاک پارتی لە ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ دا لە تورکیا ئەنجامدراو ئۆردوغان، گرووپی فەتحوڵاگوڵەنی تاوانبار کرد و دواتر دەستی بە هەڵمەتێکی دەستگیرکردن و دادگاییکردن و دەرکردنیان لە فەرمانگەکانی تورکیا کرد، ئەم کەناڵە ریکلامی بۆ راگەیاندنێکی قونسڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کردووە کە لەسەر ئەو کودەتایە بەیانێکی بڵاوکردۆتەوە، سەرەتا بەیاننامەکەی قونسڵ لەسەر ئەو کودەتایە بێ لۆگۆی ریکلام بڵاوکرایەوە، بەلآم پاش ماوەیەکی تر لۆگۆیەکیان خستەسەر ریکلامەکە.

ریکلامەکە بەناوی " بەڕێزەوە یادی شەهیدانی ١٥ ی تەموز دەکەینەوە".

ئەو دوو ریکلامەی قونسڵی گشتی تورکیا لە هەولێر رووداو لەلاپەڕەی سەرەکی " هۆم پەیج " بڵاوکرانەوە، سەرەتا بێ لۆگۆ دوای بە لۆگەوە لە هەمان شوێن بڵاوکرایەوە.




PM:10:51:13/07/2021