وتەبێژی فەرمی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی پڕبوونی نەخۆشخانەکان بەهۆی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆناوە کە خێراتر بڵاودەبێتەوە هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت" ئێمه لە هەرێمی کوردستان بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه به‌گومانیین لێی که ئه‌و جۆره‌ی کۆرۆنا (دێڵتای) هه‌بێت".
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا بە بەشی کوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند" بابه‌تی کۆرۆنا هه‌میشه وتومانه گۆڕانکاری به‌سه‌ر جۆره‌که‌یدا دێت یاخود زۆرجار ده‌توانم بڵێم گۆڕانکاری به‌سه‌ر شێوازی بڵاوبوونه‌وه‌که‌یدا به‌پێی جۆره‌که شه‌پۆل هه‌بووه له شه‌پۆلێکی تر خاوتر بووه یان زۆرجار هه‌ندێک شه‌پۆل به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ بابه‌تی کۆرۆنادا راهاتووه له‌تاکپارێزی و خۆپارێزی ده‌توانم بڵێم بوونی نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه که شه‌پۆلێکی نوێ دێته‌وه ره‌نگه ئه‌م شه‌پوله له‌سه‌ره‌تادا جارێکی تر ژماره‌کان یاخود توشبووان هه‌ڵکشان به‌خۆیه‌وه ببینێته‌وه له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر هاوڵاتیان که جارێکی تر رێکاره‌کانی خۆپارێزی و تاکپارێزی توند بکرێته‌وه و هاوڵاتیان زیاتر پابه‌ندبن چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له 1-1-2021 تا پێرێ ئه‌و ژماره‌ی تۆمارکراوه له‌ئەمساڵدا بۆیه‌که‌مجاره به‌و شێوازه جارێکی تر ژماره‌ی توشبوان هه‌ڵبکشێته‌وه".
د. یاد نەقشبەندی ئەوەشی وت" بێگومان تاکه چاره‌سه‌ر بۆ روووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بابه‌تی کۆرۆنا یه‌که‌م شت هه‌موو که‌سێک بتوانێت جێبه‌جێی بکات تاکپارێزییه پاشان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بین که زۆرترین هاوڵاتی پێکوته‌ی کۆرۆنای پێبگات، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌شه ره‌نگه ئێمه نه‌توانیین هه‌موو هاوڵاتیه‌ک 100% دانیشتوانی شارێک یان وڵاتێک پێکوته‌که وه‌ربگرێت به‌ڵام ده‌توانرێت 100% هه‌موو دانیشتوانی شارێک یان وڵاتێک بتوانن رێکاره‌کانی خۆپارێزی بگرنه‌به‌ر که ره‌نگه ته‌نها به ماسکێک بێت".
نەقشبەندی دەشڵێت" به‌ڕاستی ئاماره‌کانی توشبووان بە کۆرۆنا ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه بێت جارێکی تر نه‌خۆشخانه‌کان پڕده‌بنه‌وه، بیریشمان نه‌چێت کۆرۆنا کۆتایی نه‌هاتووه ته‌نها ئه‌وه بووه ئاماره‌کان له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی رۆیشتووه، هه‌ڵکشان نه‌بووه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له دوێنێ و چه‌ند رۆژی رابردوو جارێکی تر ئاماره‌کان هه‌ڵکشانی بینیه‌وه".
وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی جەختیکردەوە، پێشبینی ده‌کرێت ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌ی هه‌یه 100% هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی لێی بێبه‌ش نابێت، ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌رمانه ته‌نها بڵاوکردنه‌وه‌ی رێنماییه‌کانه، هیچ گۆڕانکارییه‌ک نه له‌شێوازی چاره‌سه‌ر نه‌له شێوازی رێنماییه‌کانی خۆپارێزی نه‌هاتووه واته له یه‌که‌م حاڵه‌ته‌وه که تۆمار کراوه هه‌مان ئه‌و رێکارانه پێویسته که ئێستاش ده‌بێت بگرێته‌به‌ر بۆ که‌سێک بیه‌وێت خۆپارێزی بکات.
د. یاد نەقشبەندی وتیشی" ده‌توانرێت پێی بوترێت ئه‌مه سه‌ره‌تای شه‌پۆلێکی نوێیه وه‌ک ئه‌وه‌ی له جیهاندا شه‌پۆلێکی نوێی ده‌ستی پێکردووه بێگومان ئه‌گه‌ر هاتوو به‌م شێوازه‌بێت، شه‌پۆلی نوێی ئه‌وه‌یه جارێکی تر هه‌ڵشکانی خێرا ببینرێت زۆرجار گۆڕانکاری له جۆری ڤایرۆسه‌که خۆیدا ده‌کات بۆ زیاتر مانه‌وه، ڤایرۆسه‌که شه‌ڕی مانه‌وه ده‌کات ئه‌مه ده‌توانرێت پێی بوترێت شه‌پۆلێکی نوێ ئەگەر رێنماییه‌کانی خۆپارێزی و تاکپارێزی جێبه‌جێ نه‌کرێت و به‌دواداچوونیش نه‌کرێت بۆ جێبه‌جێکردنی بێگومان ئه‌وه جارێکی تر هه‌ڵکشانی خێرا رووده‌داته‌وه، ئه‌وکاته ده‌توانرێت بوترێت ئه‌مه شه‌پۆلێکی تری نوێی کۆرۆنا جارێکی تر ناوچه‌که‌ی گرتوه‌ته‌وه".
سەبارەت بە هۆکاری بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا؟ د. دیار نەقشبەنی دەڵێت" لە 100% هۆکاری یه‌که‌م پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیانه به رێکاره‌کانی خۆپارێزی که ئه‌مه شتێکه جێی موناقه‌شه نییه منیش و بیسه‌ر و خوێنه‌ری به‌ڕێزیش دڵنیایه له‌وه‌ی شتێک نه‌ماوه ده‌توانم بڵێم تاکپارێزیه‌وه و بوونی نییه بێگومان جارێکی تر هه‌ڵکشان رووده‌داته‌وه، هه‌ڵکشانیش رووبداته‌وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که له‌ناو نه‌خۆشخانه‌کان داخل ده‌بن زیاد ده‌بێته‌وه و جارێکی تر وای لێدێت دیسانه‌وه هه‌تا ژماره‌ی تووشبوون زیاتر بێت ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزده‌بێته‌وه".
دەربارەی بوونی جۆرە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنا (دێلتا) د. یاد نەقشبەندی دەڵێت" ئێمه لەهەرێمی کوردستان بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه به‌گومانیین لێی که ئه‌و جۆره‌ی هه‌بێت به‌سوپاسه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش جۆری ئه‌و پشکنینه‌ی که پێویسته یان ئه‌و پشکنینه‌ی تایبه‌تمه‌نده به‌و جۆره ئاماده کراوه، زۆرجار حاڵه‌ته‌کان به‌گومانین چونکه ئێمه هه‌میشه وتومانه زۆرجار ئه‌م جۆرانه له کۆتایدا هه‌موویان ڤایڕه‌سی کۆرۆنان جۆره‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێن به‌ڵام هه‌ندێکجار بۆ ده‌ستنیشان کردن به‌گومانین یان پێویسته چه‌ندجار پشکنیین بکرێته‌وه به‌ڵام سێ شت گرنگه بۆ ئه‌م بابه‌ته یه‌که‌م جۆری چاره‌سه‌ره‌که که هه‌مان ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه که له رابردوو به‌کاردێت، رێکاری خۆپارێزی هه‌مان شته، هەروەها پێکوته‌ش هه‌ر هه‌مان ئه‌و پێکوته‌یه که به‌کاردێت و له‌جیهاندا هه‌موو رێککه‌وتوون له‌سه‌ری رێکخراوه ته‌ندروستیه جیهانیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه گرنگه به‌لامانه‌وه ئه‌گه‌ر جۆری تریش بێت".
هەروەها راشیگەیاند" من له چه‌ندین لێدوانی رابردوودا وتوومه بۆی هه‌یه جۆری تر و شه‌پۆلی تریش بێت به‌ڵام له‌کۆتایدا ئه‌و سێ خاڵه‌ی ئاماژه‌م پێدا هیچ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگه جارێکی تر هاوڵاتی هۆشیار بکه‌ینه‌وه یان جارێکی تر هۆشیارکردنه‌وه‌که‌مان چڕتر و زیاتر بکه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتی پابه‌ند بنه‌وه به رێنماییه‌کانه‌وه چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئه‌و توانایه‌ی که هه‌مانه بۆ پێدانی ڤاکسین ره‌نگه ماوه‌یه‌کی کاتی زۆرمان مابێت تا بڵێن هه‌موو هاونیشتمانیه‌ک پێکوته‌ی پێده‌گات، له چه‌ندین راپۆرتی فه‌رمی و نافه‌رمی جیهانی گوێبیستی ده‌بین که ره‌نگه دۆزه‌کانی یان ژه‌مه‌کانی پێکوته‌ی کۆرۆنا پێویسته زیاد بکرێت له‌به‌رئه‌وه من دڵنیایی ده‌ده‌م به هاوڵاتیان که رێگری 100% بکات بۆئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ری به توشبوونی ڤایڕه‌سی کۆرۆنا که‌م بێته‌وه بابه‌تی تاکپارێزییه له‌ئێستادا".
د. یاد نەقشبەندی لەسەر دەرکەوتنی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان زیاتر روونیکردەوە، ده‌توانم بڵێم حاڵه‌ته‌کان زۆر نیین به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له هه‌رێمی کوردستاندان، حاڵه‌ته‌کان که‌من ئه‌گه‌ر ئێستاش حاڵه‌ت نه‌بێت له‌داهاتوودا حاڵه‌ت هه‌رده‌بێت واته ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکی تر هه‌ڵکشانی بینیووه مه‌رج نییه ئه‌م هه‌ڵکشانه هه‌مووی جۆره گۆڕاوه‌که دێلتاکه بێت، هه‌رجۆرێکی تر بێت ئه‌م ڤایڕه‌سه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت، ئێمه له رابردوویشدا وتمان له‌مانگی یانزه‌ی ساڵی 2020 حاڵه‌تی گۆڕاوی پێشوتری کۆرۆنا بوونی هه‌بووه واته ڤایرۆس رۆژانه یاخود مانگانه یاخود شه‌پۆل شه‌پۆل گۆڕانکاری به‌سه‌رخۆیدا دێنێت به‌ڵام ئایا هیچ گۆڕانکاریه‌ک له رێکاره‌کان کراوه؟ نەخێر رێکاره‌کان هه‌مان ئه‌و رێکارانه‌ن که له رابردوودا هه‌بووه له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هاوڵاتی هاوکار بێت، به‌دڵنیایی ده‌یڵێم حاڵه‌ت تۆمار ده‌کرێت.
نەقشبەندی دووپاتیکردەوە، که‌م پشکنیین هه‌یه که له 100% بێت کە ئەوە جۆرە نوێیە گۆڕاوەکەی کۆرنایە له‌به‌رئه‌وه به‌دڵنیایی ده‌یڵێم حاڵه‌ت له ئێستادا بوونی هه‌یه، له داهاتووشدا ده‌یبێت، ئه‌مه پێویست به‌ترس و دڵه‌ڕاوکێ ناکات ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیه تاکپارێزیه، ئه‌گه‌ر توشیش بێت هه‌مان ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌یه که له‌ڕابردوو به‌کارهاتووه، ئه‌وه‌ی ئێمه لێی ده‌ترسین ئه‌وه‌یه خۆپارێزی سفره و بوونی نییه، ده‌ترسین شه‌پۆله‌که جارێکی تر هه‌ڵکشانی خێرا به‌خۆوه بینێت و وا‌بکات نه‌خۆشخانه‌کان پڕ ببێته‌وه و ئێمه نه‌توانیین بۆ هه‌موو توشبوویه‌ک 100% خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش بکه‌ین.
د.یاد نەقشبەندی ئەوەشیخستەڕوو، له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌موو جۆره ڤایرۆسه‌کان، که شه‌ڕی له‌ناوبردنی ده‌کرێت، ڤایرۆسه‌که شه‌ڕی مانه‌وه‌ی ده‌کات به‌گۆڕانکاری له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆئه‌وه‌ی زیاتر بمێنێته‌وه و زیاتر به‌رگه بگرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تیایدا گه‌وره ده‌بێت و زیاد ده‌کات بمێنێته‌وه و بێگومان گۆڕانکاری ده‌کات به‌ڵام گۆڕانکاریه‌کی ئه‌وتۆ نییه بوترێت جیاوازتره، هه‌موو شه‌پۆله‌کانی کۆرۆنا که هاتوون ئه‌گه‌ر تاکپارێزی نه‌بووبێت زیانی زۆری داوه و ژماره‌ی توشبووان زۆر بووه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که باری ته‌ندروستیان ناجێگربووه زۆر بووه له‌به‌رئه‌وه جۆری ڤایڕه‌سه‌که راسته ناوێکی لێنراوه و به شه‌پۆلێکی نوێ باسده‌کرێت به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌بابه‌ته‌که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ناگۆڕێت ته‌نها ئه‌مه بۆئه‌وه‌یه هاوڵاتیان زانیاریان هه‌بێت و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیه ته‌نها جێبه‌جێکردنی رێنمایی تاکپارێزیه.
دەربارەی دۆخی نەخۆشخانەکانی سلێمانی لە رووی توانای وەرگرتنییان بۆ تووشبووانی کۆرۆنا؟ وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وتی" تا ئه‌م ساته‌ی من قسه‌ی تێدا ده‌که‌م دۆخه‌که هێوره، ئاماره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی رۆیشتووه، نه‌خۆشخانه‌کان ئه‌وه نییه قه‌ره‌باڵغه، حاڵه‌ت بوونی هه‌یه و رۆژانه حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بوونی ده‌بێت، حاڵه‌تیشمان هه‌یه که باری ته‌ندروستی ناجێگیره به‌ڵام هێشتا ئێمه توانای وه‌رگرتنی زیاتری نه‌خۆشمان هه‌یه، ئاماده‌کاریش له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌که‌وه بوونی هه‌بووه و له‌ئێستاشدا هه‌ر بوونی هه‌یه هه‌میشه پێشبینیمان کردووه ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌کان زیاد بکاته‌وه چۆن رێی لێبگرین یان کاری له‌سه‌ر بکه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کانی شاریش تایبه‌ت بکرێت به کۆرنا ئه‌گه‌ر هاوڵاتی پابه‌ندنه‌بێت ناتوانرێت کۆنترۆڵی بکرێت".
هەروەها راشیگەیاند" بۆیه هیوادارم ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له‌ساڵی رابردووی 2020 روویدا و له‌ساڵی 2021 یش له‌هه‌ندێک له مانگه‌کان جارێکی تر تووشمان بوویه‌وه هیوادارم ئه‌مانه دوباره نه‌بێته‌وه، هاوڵاتی هاوکاریه‌کی ته‌واوی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌پۆله‌ش به‌که‌مترین ژماره‌ی تووشبوو و به که‌مترین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و به‌که‌مترین ژماره‌ی داخل بوون له نه‌خۆشخانه‌کان تێپه‌ڕێت".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن هاوڵاتیان و تووشبوونی بەشێکی تر نەبۆتە هۆی دروستبوونی بەرگری گشتی؟ لە وەڵامدا د. یاد نەقشبەندی دەڵێت" ده‌توانم بڵێم جارێ زووه بۆ بوونی به‌رگری گشتی، تا ئێستا بابه‌تی کۆرۆنا له رووی زانستیه‌وه بابه‌تێکی نوێیه، ئایا به‌فیعلی پێکوته‌ی کۆرنا و توشبون به‌رگریه‌کی 100% بۆ هه‌تا هه‌تا دروستده‌کات؟ ئه‌مانه هه‌مووی له ژێر پرسیاردان، ئه‌وه‌ی له‌ژێر پرسیاردا نه‌ماوه و جارێکی تریش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌مه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌یه که به به‌ستنی ماسکێک و دورکه‌وتنه‌وه له قه‌ڕه‌باڵغی و هێشتنه‌وه‌ی ماوه‌ی نێوان دووکه‌س له مه‌تر و نیو تا دوومه‌تر به‌مه دڵنییاین و نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر نییه، هه‌موو بابه‌ته‌کانی تر تائێستا له رووی زانستیه‌وه له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان، هەروەها ئایا به وه‌رگرتنی ژه‌مه پێکوته‌یه‌ک یاخود دوو ژه‌م ئایا به‌رگریه‌کی گشتی بۆ تا هه‌تایه دروستده‌کرێت یان کاتیه، ئایا به ئه‌گه‌ری توشبون به ڤایڕه‌سی کۆرۆنا 100% به‌رگری بۆ تا هه‌تایه ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه ئه‌مانه هه‌مووی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت".