ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی تەقە لە هاوڵاتییەک کراو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر رێگاى سلێمانى - عەربەت کە لە کۆگایەک کارى کردووە و لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەى لێکرا، کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانى لەدەستدا.
لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی هێزەئەمنییەکان لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە و تەرمەکەی لە پزیشکی دادی شاری سلێمانییە.