ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای دەکات، ژماره‌یه‌ك ئاماژه ده‌ریده‌خه‌ن كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، بەڕێوەناچێت.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه" ئاماژه‌كانی ناوخۆی عێراق و هه‌رێم، كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در و دۆخی سلێمانی، پێمان ده‌ڵێت، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجامنادرێت".
وتیشی" به‌دڵنییاییه‌وه له‌دوای ناڕه‌حه‌تی و بنبه‌ست و ڕه‌شبینی خۆری هیوا هه‌ر هه‌ڵدێت، زنجیری درێژی نائومێدی ده‌سه‌ڵاتداره شكستخواردوه‌كان هه‌ر ده‌پسێت".
هەڵەدنی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئه‌وه‌شی خستەڕوو، ده‌بێت خۆمان ڕاده‌ستی چۆك دادان نه‌كه‌ین و له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه دوانه‌كه‌وین ئه‌ویش هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌خشینه‌وه‌ی ئومێد و پشودرێژی و خۆڕاگریه.