پەرلەمانی بەلجیکا، کۆمەڵکوژیی ئێزدییەكانی لەسەر دەستی داعش بە جینۆساید ناساند.
له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا له كۆی ١٥٠ په‌رله‌مانتار، ١٣٩ په‌رله‌مانتاریان ئاماده بوون و سه‌رجه‌میان به به‌ڵێ ده‌نگیان به پرۆژه پێشنیازكراوه‌كه دا، هیچ په‌رله‌مانتارێكیش له دژی پرۆژه‌كه ده‌نگی نه‌دا و ده‌نگی به‌تاڵیشی تێدا نه‌بوو.
ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەش ھۆڵندا كۆمەڵكوژی ئێزدییەكانی بە جینۆساید ناساند، بەوەش بەلجیكا بوو بە دووەمین وڵاتی ئەوروپا كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان بە جینۆساید دەناسێنێت.
بە پێی بڕیارەكەی پەرلەمانی بەلجیكا، ھەموو كۆمەڵە بەلجیكاییەكان دەبێت دانبەوەدا بنێن ئەوەی داعش بەرامبەر ئێزدییەكان ئەنجامی داوە جینۆسایدە، ھەروەھا نابێت تاوانبارانی تاوانەكەش لە عیراق و سوریا بە بێ سزا ڕزگاریان ببێت.
ھەروەھا پەرلەمانی بەلجیكاش داوا لە حكومەتی وڵاتەكەی دەكات، ھاوكاری پێشكەش بە ئێزیدییەكان بكات بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەكانی خۆیان.