وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، رێگه نادرێت میدیاكان هیچ جۆره روماڵێكی میدیایی له‌ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كان ئه‌نجامبده‌ن، ته‌نها ده‌توانن لێدوانی میدیایی له به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌كان وره‌بگرن.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه كۆپیه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتووه و تێیداهاتووە" به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی كه‌شێكی ته‌ندروست و ئارام و باش به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه بڕیاردرا، له هه‌موو ئاسته‌كانی به‌رپرسیارێتی ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سه‌ردان و سه‌ركردنه‌وه‌ی ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كان رێگه‌پێدراو نیه".
لەبەشێکی تری نوسراوەکەدا باس لەوەشکراوە، سه‌رپه‌رشتیاران ده‌توانن سه‌ردانی ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ و یاریده‌ده‌ر و مامۆستایانی چاو‌دێر، رێگایان پێ‌نادرێت مۆبایل ببه‌نه ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان، ده‌توانن مۆبایله‌كانیان له‌ئیداره‌ی ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌كان دابنێن.
هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی پەروەردەی هەرێم، رێگه نادرێت میدیاكان هیچ جۆره روماڵێكی میدیایی له‌ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كان ئه‌نجامبده‌ن، ته‌نها ده‌توانن لێدوانی میدیایی له به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌كان وره‌بگرن له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان.
دەقی بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە: