لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە عەرەفەشدا زیندانی لە سێدارە دەدرێن

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە" دوو بەندکراوی خەڵکی ئورمیە کە ڕۆژی هەینی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابوونەوە، لەسێدارە دران".

ئەو رێکخراوە ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاویکردەوە" بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٨ی جولای ٢٠٢١) کە دوو رۆژ پێش جەژنی قوربان دەکات، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی بابەک ئەسڵانی و موحسین ئەسڵ حوسێنی کە لە خوتنگەی ١_٢ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوون، جێبەجێ کراوە".

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە "مەیسەم سادقی کە هاوڕێ لەگەڵ ئەم د وو کەسە لە بەندی لاوانەوە گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، دویا وەرگرتنی مۆڵەت لە بنەماڵەی کوژراوەکە، بۆ بەندەکەی خۆی گوازراوەتەوە".

هەنگاو دەڵێت "ئەم سێ هاووڵاتییە ٨ ساڵ پیش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو".



PM:02:27:18/07/2021