رۆژئاوای کوردستان بۆ دانان بە ئەزموونەکەی هەڵمەتێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکرد

لە نۆیەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی ڕۆژئاوای کوردستاندا خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژئاوای سوریا هەڵمەتێکیان بۆ بەفەرمی ناساندنی خۆبەڕێوەبەریەکە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە، بە #هاشتاگێک هەڵمەتێکیان دەستپێکردوەو، مەزلوم کۆبانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات پشتگیری بکەن.

مەزڵوم کوبانێ فەرماندەی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی" بە بەیانی کاتژمێر ٨ دەستپێبکەین، بۆ پتەوکردنی نیشتمان لە پێناو ئایندەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا".

هەروەها دەشڵێت" هەڵمەتەکەمان لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەبێت و خۆمان دەگەیەنینە هەرچی دامەزراوە هەیە لەسەرتاسەری جیهاندا".

پێش ٩ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ شۆڕشی گەلانی سوریادا، خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بە کورد و عەرەب و نەتەوەکانی ترەوە راپەڕینیان دەستپێکردو هێزەکانی رژێمی بەشاریان لە شارەکانیان دەرکرد و ئیدارەیەکی سەربەخۆیان پێکهێنا، لە ساڵی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش پەلاماری چەندان شوێنێ ئەم بەرێوەبەرێتییەیان دا، بەناوبانگترین بەرخۆدانیش لە شاری کۆبانێ روویداو لوتکەی هێرشەکانی داعشیان تێکشکاند و ئیتر لەو دەمەوە زۆر بەشی تری رۆژئاوا ئازاد کرا، بەڵام لە دوای شەڕی داعشەوە تورکیا دەستی بە پیلانگێڕانێکی گەورە کردووە لەسەر رۆژئاواو سەرەتای شاری عفرین و دواتر هەردوو شاری سەری کانێ و گرێ سپی داگیرکرد، بەڵام بەرگریکردن رانەوەستاوە بەڕێوەبەری خۆسەر و بەرگری هێزەکانی سوریای دیموکرات وێنەیەکی سەرکەوتووی تێکۆشانی ژن و پیاو نەتەوە جیاجیاکانیان لە رۆژئاوای کوردستان پێشکەش بە دنیا کردووە.



AM:09:09:19/07/2021