به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئه‌زمونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" خوێندكارانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی ده‌توانن، رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان، سه‌ردانی هۆڵه‌كان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ناوه‌كانیان".
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانى سەربە وەزارەتى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووە" قوتابیان و خوێندكارانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێویسته ڕۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢١، واتا یه‌ك ڕۆژ پێش ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌توانن سه‌ردانی هۆڵه‌كانی ئه‌زموونی بكه‌ن به مه‌به‌ستی دڵنیا بوونی له شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كانیان".
ئەوەشی خستەڕوو، له ئێستادا ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه شوێن و ناوی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانتان بدۆزنه‌وه ،بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه تاكو رێكه‌وتی ئاماژه پێكراوی سه‌ره‌وه ناوی قوتابیان له هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ڵناواسرێت.