سەركردەیەكی سەربازیی رژیمی سەدام لەسلێمانی كۆچی دوایی كرد
فەرماندەی پێشووی فەیلەقی سێو حەوتی سوپای عێراق لەسەردەمی دەسەڵاتی رژیمی بەعسی روخاو لە نەخۆشخانەیەكی حكومی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
فەریق روكن یەكەم، ماهیر عەبدولڕەشید، كە خەزوری قوسەی كوڕی سەدام حسێنیش بوو، بەهۆی نەخۆشییەوە چەند رۆژ لەوەپێش رەوانەی نەخۆشخانەیەكی حكومی لەسلێمانی دەكرێتو دوێنێ یەكشەممە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.
ماهیر عەبدولڕەشید كە فەرماندەیەكی بەناوبانگی سوپای بەعس بوو، دوای پرۆسهی ئازادی عێراق، لهلایهن ئهمریكییهكانهوه له شاری تكریت دهستگیركراو پاش ماوەیەك ئازاد كرا.
سەرچاوە: وكالە الاستقلال للاخبار
PM:05:48:30/06/2014