شاندێکی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە


هاوار نیوز بڵاویکردەوە، شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە فەڕەنسا، لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە و بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پشتگیری ڕۆژئاوا کراوە لەلایەن ئەوروپاوە.

ئاژانسی هاوار نیوز کە نزیکە لە بەڕێوەبەری خۆسەر بڵاویکردەوە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە / MSD)، بێریڤان خالید هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا و خەسان یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی دێرەزۆر، لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەوە".

میدیاکانی فەرەنساش بڵاویکردەوە، میدیا فەرەنسییەکان کۆبوونەوەی شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیمانیۆل ماکرۆنیان پشڕاستکردووەتەوە و دەڵێن، لە کۆبوونەوە تایبەت بووە بە پشتگیری فەڕەنسا لە کوردانی سوریا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش و هاوکاری مرۆی بۆیان.

شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان جەختیان لەوە کردووەتەوە هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ڕۆژئاوا گرنگە و داخستنی سنورەکان بەسەر ڕۆژئاوادا کارەسات دروست دەکات.

لەیادی سەرکەوتنی شۆرشی رۆژئاوا بەرێوەبەری خۆسەر هەمەتێکیان بۆ بە فەرمی ناساندنی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا دەستپێکردووە و داوای پشتگیری نێودەوڵەتی دەکەن.



PM:04:29:20/07/2021