" یەکلاییکردنەوەی ناکۆکیەکانی نێوان بافڵ‌و لاهور لەسەرەتاوە دیاربوو لەبەرژەوەندی کوڕانی تاڵەبانی دەشکێتەوە "


رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی چاپی لەندەنی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە " یەکلاییکردنەوەی ناکۆکیەکان هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە لە بەرژەوەندی کوڕانی جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری یەکێتی کارێکی چاوەڕوانکراوە".

ئەو رۆۆژنامەیە لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، "هەر یەکلاییکردنەوەی ناکۆکیەکان هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە لە بەرژەوەندی کوڕانی جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری یەکێتی کارێکی چاوەڕوانکراوە، ئەوەش بەهۆی قورساییەکی مێژووی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی کە بەسەر حزبەکەوە هەیەتی".

هەر لەو راپۆرتەی رۆژنامەکەدا هاتووە" لاهوری شێخ جەنگی هەژموونی بەسەر باڵی سەربازی و ئەمنیی یەکێتیدا گرتبوو، پاڵپشتی گەریلاکانی پەکەکەی دەکرد، ئەوەش بەپێچەوانەی باڵی باڤڵ تاڵەبانی و بنەماڵەکەیەوە کە هەژموونیان بەسەر باڵی دارایی و سیاسیدا هەیە و زۆر هاوسۆز نین لەگەڵ پەکەکەدا".

لەو راپۆرتەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە هاتووە " کۆتایی ناکۆکی ئامۆزاکان لەناو یەکێیتی لە بەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی کۆتایی هاتووە، ئەوەش دوای ئەوەی شێخ جەنگی ئامۆزای سازشی لە دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆکێتی حزبەکەی کرد، پاش هەفتەیەک لە تەقینەوەی کێشەکانی نێوانیان و گەیشتنە میدیاکان".



PM:12:17:21/07/2021