تەندروستی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" کۆرۆنای جۆری دەلتا لە سلێمانی لەتەشەنەکردنێکی خێرادایە". 

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" کۆرۆنای جۆری دەلتا لە سلێمانی لە تەشەنەکردنێکی خێرادایە و لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا هەشت تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە". 

بەپێی دواین ئاماری تەندروستی هەرێم، تا ئەمڕۆ ٧٦ هەزارو ٧١١ کەس لە شاری سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون، هاوکات دوو هەزارو ١١٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 


PM:05:26:21/07/2021