بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، له كهركوك یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کەڕروی رەش تۆمارکرا کە ئافرەتێکە.
نەبیل حەمدی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئەمڕۆ هەینی یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشی کەڕووی رەش تۆمارکرا، ئەو کەسەی گیانیشی لەدەستداوە ئافرەتێکی تەمەن ٥٥ ساڵان بووە، بەهۆی ئەوەی هەڵگری کەڕووی ڕەش بووە و خۆشی نەخۆشی شەکرەی هەبووە گیانی لەدەستداوە".
هەفتەی پێشوو پێشتر بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک رایگەیاندبوو" شەش حاڵەتی توشبوون بە کەڕووی ڕەش لە کەرکوک تۆمارکراون".