نرخی نەوت پارێزگاری لە نرخەکەی دەکات

ئەمشەو یەک شەممە ٢٥ ی تەموز نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بە بەرزی ماوەتەوەو پارێزگاری لە نرخەکەی خۆی دەکات.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٣ دۆلار و ٤٤ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٧٣ دۆلار و ٤٤ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٢ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧١ دۆلار و ٩١ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێویستی بازاڕەوە هەیە کە دوای بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە شێوەیەکی فراوان لەلایەن وڵاتانی پێشکەوتووەو ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئابوری لێکەوتۆتەوە، هاوکات یەکگرتووی هەڵوێستی ئۆپێک پلەس کە بڕیاریداوە لە مانگی ئابدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیاد بخاتە ناو بازاڕی نەوتی جیهانییەوە. 



PM:09:25:25/07/2021