سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ئەمەریکا


ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت و لە ئێستادا گەیشتووەتە ئەو وڵاتە و بڕیارە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکادا کۆببێتەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق  رایگەیاند "لە سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت کە لە میانیدا پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا و پرسە دووقۆڵییەکان کە جێگەی بایەخی ھاوبەشی ھەردوولان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

مستەفا کازمی بەرلەوەی بەرەو ئەمریکا بەڕێبکەوێت رایگەیاند، سەردانەکەی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی عێراق ئەنجام دەدات بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا کە لەسەر بنەمای رێزگرتن و ھاریکاری دووقۆڵیی لە بوارە جیاجیاکاندا بنیاتنراوە.

لەلایەن خۆشییەوە، جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەممەی داهاتوو پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆبکەن.
کێشەی مانەوە یان چٶلكردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێڕاق بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکانی کازمی دەبێت لەگەل بایدن.



AM:12:52:26/07/2021