لەبەر خراپی دۆخی کۆرۆنا وەزیری تەندروستی گەیشتە دهۆک


بەهۆی خراپی دۆخی کۆرۆناوەو بەرزبوونەوەی حاڵەتی گیان لە دەستدان و تووشبوون بە کۆرۆنا وەزیری تەندروستی سامان بەرزنجی گەیشتە شاری دهۆک.

لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم هاتووە " هەر دوێنێ لە پاریزگای دهۆک تا کاتژمێر 12 شەو زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، ژمارەکە یەکجار زۆرە و زۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە".  

دەقی راگەیەندراوەکە:  

بەهۆی خراپی ڕەوشی کۆڕۆنا و زۆری ژمارەی تووشبووان ...  
ئەمڕۆ بەیانی زوو، وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری دهۆک  
لە پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان، نەخۆشخانەی دیکە تایبەت دەکرێتبە وەرگرتنی کۆڕۆنا  
بەداخەوە ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر خراپە  
هەر دوێنێ تا کاتژمێر 12 شەو زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، ژمارەکە یەکجار زۆرە  
زۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە  

  

ڕاگەیاندنی  

وەزارەتی تەندروستی  



AM:09:45:26/07/2021