لە دیمەنێکی سەرنجڕاكێشدا هونەرمەندی ناسراوی لوبنان و عەرەب، نەوال زوغبی بەدەم گۆرانییەوە سەما دەکات.
لە دیمەنێکدا کە بەم شێوەیەیە نەبینراوە، نەوال زوغبی گۆرانیبێژی قەشەنگی عەرەب بە دەم سەماوە گۆرانی دەڵێت و ڤیدیۆکەی بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
نەوال زوغبی لە ٢٩ ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە لوبنان لە دایکبووە، گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و نازناوی ئەستێرەی ئاڵتوونی پێدراوە و بە پێشەنگی ئافرەتە گۆرانیبێژەکانی مێژووی مۆسیقایی ڕۆژئاوایی جیهانی عەرەبی دەژمێردرێت، کە ناوبانگی لە ئەمریکا و ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە.
هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلی دیب کردووە کە بەڕێوەبەری کارەکانی بووە و دواتر لەساڵی ٢٠٠٨ لە هاوسەرکەی جیا بووەوە، کە لە دوایی ١٥ ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی ٣ منداڵیان هەیە.