وەزارەتی کارەبای هەرێم هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بە پێی ڕێنمایییەكانی وەزارەت پێویستە كارەبای ئەو هاووڵاتییانە ببڕدرێت كە قەرزدارن". 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە، کە بە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە، بەڵام لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێ.


AM:09:37:27/07/2021