ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر ئەمشەو ژمارەیەک بڕیاری نوێی بۆ رێگریكردن له هه‌ڵكشان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشهمه به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیارعه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌دیوانی پارێزگا كۆبووه و ژمارەیەک بڕیاریان بۆ خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەرکرد.
دەقی بڕیارەکان:
یه‌كه‌م/ دۆخه‌كه هه‌ستیاره و ڕه‌وشی ته‌ندروستی شاره‌كه‌مان مه‌ترسیداره و زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌هه‌ڵكشان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندن دایه، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڕه‌چاوكردنی كار و كه‌سابه‌ت و بژێوی ژیانی هاوڵاتییان، بژارده‌ی كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆی هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوڵاتییانی شاره‌كه‌مان پابه‌ندی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن، به‌تایبه‌تی به‌ستنی (ماسك)، ئه‌وا له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گشتیی شاره‌كه‌مان، ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی بژارده‌ی دووه‌م ده‌كه‌ین، بۆیه داوا له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین پابه‌ندبن، تاوه‌كو بارودۆخه‌كه و ڕه‌وشی ته‌ندروستیی له‌وه‌ی هه‌یه سه‌ختر نه‌بێت.
دووه‌م/ له ئه‌گه‌ری ههربارودۆخێكی سه‌ختری نه‌خوازراوی زیاتربوونی ڕێژه‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌شاره‌كه‌مان و دروستبوونی لۆد و پاڵه‌پستۆ و نه‌مانی شوێن له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبوان، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، به‌له‌به‌رچاووگرتنی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێری ڕاسپارد بۆئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كاری ته‌واوبكرێت له‌وانه‌ش دووباره كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری و چه‌ند شوێنیكی دیكه بۆوه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری تووشبوان، ئومێد ده‌كه‌ین هاوڵاتییان پابه‌ندی ڕێنمایی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بن و نه‌گه‌ین به‌م بارودۆخه.
سێیه‌م/ پێویسته كارمه‌ندان له شوێنه ئایینی، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه و كافتریاكان، ڤاكسین وه‌ربگرن یان تێستی 72 كاتژمێریان پێ بێت و لێژنه‌كانیش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت شوێنه‌كه ده‌ستبه‌جێ دادخرێت.
چواره‌م/ پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌مان ڤاكسین وه‌ربگرن و به ماسكه‌وه ده‌وام بكه‌ن.
پێنجه‌م/ رێگه‌نادرێت به هیچ گه‌شتیارێك بێته ناو هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌گه‌ر ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت، یان تێستی 48 كاتژمێری نه‌بێت.
شه‌شه‌م/ هه‌ر كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری تێستی ساخته‌ی پێ بێت، ئه‌وا كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێته لیستی ڕه‌ش و ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت بێته ناو شاری هه‌ولێری پایته‌خت.
حه‌وته‌م/ سه‌پاندنی به‌ستنی ماسك له دامه‌زراوه‌كانی حكومی و شوێنه گشتی و گه‌شتیارییه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌بێت، كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
هه‌شته‌م/ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسێك و چوونه سه‌ر قه‌بران، هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت به‌پێی یاسا و پێبژاردن سزا ده‌درێت، به گوێره‌ی دوایین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
نۆیه‌م/ مه‌له‌وانگه و شوێنه وه‌رزشییه‌كان كراوه ده‌بن، به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
ده‌یه‌م/ هۆڵه‌كانی سینه‌ما له‌گشت شوێن و مۆڵه‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
یازده‌یه‌م/ داخستنی هۆڵه‌كانی بۆنه و ئاهه‌نگێڕان، له ناو هۆتێل و ده‌ره‌وه‌ی هوتێله‌كان.
دوازده‌یه‌م/ پرسه‌دانان له (كۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوه‌ت - باخچه و هه‌رشوێنێكی تر) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
سێزده‌یه‌م/ شوێنه ئایینییه‌كان به جێبه‌جێردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه كراوه ده‌بن، هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت و داده‌خرێت.
چوارده‌یه‌م/ سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ده‌بێت ئه‌و رێكارانه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتیشیان پێده‌درێت له هه‌ر شوێنێك رێكاره‌كان توندتر بكه‌ن.
پازده‌یه‌م/ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، داوا له میدیاكان ده‌كات به‌شداربن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان.
شازده‌یه‌م/ ئه‌م رێكارانه له‌كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و 27 له‌سه‌ر 28ی 7ی 2021 بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت، تاوه‌كو كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 3/ 8/2021.