ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک بڕیاری نوێی لەبارەی مەترسییەکانی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر ئاماژەی بەوەکردووە، ڕەوشی تەندروستی شارەكەمان بەهۆی بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسیدارە و مەترسییەكانی هەڵكشان و تەشەنەسەندنی كۆرۆنای نوێش ڕۆژ دوای ڕۆژ لە زیاد بوون دایە بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی شارەكەمان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، تەواوی هاوڵاتییان و دانیشتوانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگاداردەكاتەوە.
دەقی بڕیارەکان:
یه‌كه‌م/ هه‌روه‌ك له ڕاگه‌یندراوى ڕۆژى 2021.7.27، ڕامانگه‌یاندووه، پرسەدانان لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بەهۆی زۆرى ژماره‌ى مردووان به‌هۆى ئه‌م ڤايرۆسه‌وە، به‌شێك له‌هاوڵاتييان پابه‌ندنين و ئاگادارين سه‌رپێچی له‌م بڕياره ده‌كرێت، بۆيه جارێكى تر هۆشدارى ده‌ده‌ين به هاوڵاتييانى شاره‌كه‌مان كه پابه‌ندى ئه‌و بڕياره‌بن و ڕه‌چاوى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هاوڵاتييه‌ك پرسه لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) دابنێت، له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پۆليس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ى داده‌خرێت و به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت.
دووه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و ژماره‌ى تووشبوانى زنجيره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆناش له زياد بوون دایە، به‌وهۆيه‌وه له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان ژماره‌يه‌كى زۆر له كه‌س و كار و خانه‌واده و خزمانى تووشبوان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كانى تايبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى تووشبوانى كۆرۆنا ده‌مێنه‌وه و قه‌ره‌باڵغى زۆر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكى ديكهی زيادبوونى ژماره‌ى تووشبوان و بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى كۆرۆنايه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوڵاتييانى سنوورى پارێزگاكه‌مان ئاگاداردهكهينهوه، سه‌ردانى تووشبوانى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان و مانه‌وه و دروستكردنى قه‌ره‌باڵغى له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك قه‌ده‌غه‌يه و هه‌ركه‌س و لايه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت ڕێكارى ياسايى له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گيرێته‌به‌ر.
سێيه‌م/ سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپاردراون ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م بڕیارانه بكه‌ن، ئه‌و بڕيارانه‌ش سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.