ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ عەلی باپی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە و ڕایگەیاند" گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و ڕزگاربوون بووە لە دەستەگەری و بەرژەوەندی شەخسی".
نوسینگەى باڤڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتى لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردوە" ناوبراو له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێشوازی له عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماده‌یبون، گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین پێشھاته سیاسی، ئابوری و ئه‌منییه‌كانی ھه‌رێم و عێراق كرا و هه‌ردولا بۆچونی خۆیان له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردنی داھاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خسته‌ڕوو".
ھه‌ردولا به‌گرنگییه‌وه جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانییان كرده‌وه به ئاڕاسته‌ی لێكنزیكردنه‌وه‌ی زیاتر و ھه‌ماھه‌نگی و كاری ھاوبه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ھاوڕابون كه ئه‌م قۆناغه واده‌خوازێت ماڵی كورد رێكبخرێته‌وه و دوای ھه‌ڵبژاردنه‌كانیش زه‌مینه‌ی له‌بار بڕه‌خسێنرێت بۆ كاری پێكه‌وه‌یی تاوه‌كو ھه‌مو لایه‌نه‌كانی كورد له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی له‌به‌غدا پێكه‌وه یه‌ك په‌یامی كوردستانی بگه‌یه‌ننه عێراق و داكۆكی له مافه ده‌ستورییه‌كان بكرێت.
ھه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی باس له سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتی كرا و بافڵ تاڵه‌بانی وه‌فدی میوانی ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كان به‌رچاوڕونكرد و رایگه‌یاند، رێڕه‌وی حیزبیی یه‌كێتی له‌سه‌ر شاڕێیه‌كی ته‌ندروستی رێكخراوه‌ییه و درێژه به ھه‌مان سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌درێت و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان بونیاد ده‌نێنه‌وه.
وتیشی" به گیانی لێبورده‌ییه‌وه له‌گه‌ڵ ھه‌موان پێكه‌وه درێژه به‌خه‌بات ده‌ده‌ین له‌پێناو كوردستانێكی به‌ھێزتر و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان، گۆڕانكارییه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی و رزگاربون بوه له ده‌سته‌گه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی، به‌م ھه‌نگاوانه‌ش یه‌كێتییه‌كه‌ی مام و شه‌ھیدان و تێكۆشه‌رانمان له ھه‌ڵدێر پاراست".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵا، سه‌ردانی لاهور شێخ جه‌نگیی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستانی كرد.