ڤیدیۆ.. شاجوانی عێراق بە جلی کوردیەوە دەردەکەوێت

شاجوانی عێراق کە کریستانەو ناوی مریا فەرهادەو دانیشتووی عەینکاوەیە، لە پێش بوونی بە شاجوان لە ئاهەنگێکدا بە جلی کوردیەوە هەڵدەپەڕێت و سەما دەکات.

ماریا فەرهادی کە بە شەوی هەینی رابردوو بە شاجوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەرچوو، ڤیدیۆیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوبۆتەوە بە جلی کوردیەوە لە گۆرانییەکی کوردیدا سەما دەکات. 

لە پێشبڕکێکەدا، ماریا فەرهادی خەڵکی پارێزگای نەینەوا نازناوی شاجوانی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢١  پێبەخشراو  کە کریستیانەو لە بنەڕەتدا دانیشووی دەشتی نەینەوایە و لە ئێستادا لە عەینکاوە دەژی، ئەم خاتوونە چەند کارێکی میدیایشی کردووە. هەریەک لە سیما جاف و زینە یوسف بوونە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان.




PM:09:09:01/08/2021