لە بارەی قەرزەکانی سەر هاوڵاتیان
وەزارەتی کارەبا بڕیارێکی نوێ دەدات


وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند " قەرزەکانی سەر هاوبەشانی کارەبا دەکرێتە قیست، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە".
  
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، "لەئێستادا رۆژانە ١٤ بۆ ١٥ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت، وەزارەتی کارەبا ٣٥٠٠ تا 3600 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام خواست لەسەر کارەبا نزیکەی ٥٠٠٠ مێگاواتە".
  
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا کە ئەمڕۆ دوو شەممە ئەم راگەیاندنەی بڵاوکردەوە، دەشڵێت"خەرجیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان مانگانە ٨٥ ملیۆن دۆلارە".
هەروەها دەشڵیت " قەرزەکانی سەر هاوبەشانی کارەبا دەکرێتە قیست، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە."   
  
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا پێیوایە "پێوەری زیرەک، زێدەڕۆیی سەر کارەبا چارەسەر دەکات و هیچ هاوبەشێکی کارەبا ناتوانێت دەستکاریی پێوەری زیرەک بکات و بە پێی پێوەرەکە دەتوانێت تا ٤٠ ئەمپێر کارەبا بەکار بهێنێت".

 لە ڕاگەەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو "یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزیی خواست لەسەر کارەبا لە هەرێم ئەوەیە کە ئەو ئامێرانەی بۆ کوردستان هاوردە دەکرێن بە کوالێتی کۆنترۆڵدا تێپەر نابن و کارەبایەکی زۆری بۆ کارپێکردنیان پێویستە."   
  
ئەوە لە کاتێکدایە کە دانیشتوانی هەرێم ناڕازین لە کاتی پێدانی کارەباو پێیانوایە کە دوای ٣٠ساڵ لە حکومڕانی کوردی دەبوایە کاتەکانی پێدانی کارەبا باشتربوایە.



AM:10:42:02/08/2021