مەحمود سەنگاوی: كێشەی هاوسەرۆكانی یەكێتی كێشەیەكی خێزانییە و ئێمە دەستێوەردان ناكەین

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راِیدەگەیەنێت" كێشەی هاوسەرۆكانی یەكێتی كێشەیەكی خێزانییە و ئێمە دەستێوەردان ناكەین". 

ئەمڕمڕۆ دووشەممە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە لە میانی پێشکەشکردنی وتارێكیدا لە دەربەندیخان رایگەیاند" یەکێتی لەگەڵ ئەو کێشانەدا ڕاهاتووە و هیچ نییە چارەسەر دەبێت، ئەوە کێشەیەکی ناوخۆییە و ئێمە پشتوانی لێ ناکەین، بەڵکو پشتیوانی لە یەکێتی دەکەین".   

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لەنێوان هەردوو هاوسەرۆکدا دەستی خێر دەبین بۆ ئەوەی بتوانین ئەو کێشانە چارەسەر بکەین.


PM:01:03:02/08/2021