دادگای هەولێر سزای لە سێدارەدانی بۆ سێ کەس دەرکرد

ئەمڕۆ دادگای هەولێر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سێ کەس دەرکرد کە بەپێی دانپێدانەکانیان تاوانبارن بەکوشتنی (قادری قادری) هەڵسوراوی ئۆپۆزسێۆنی حکومەتی ئێران. 

ئەمڕۆ دووشەممە یەکی ئاب ئەیاد کاکەیی، پارێزەرى دۆسیەی کوژرانى قادر قادرى، یەکێک لە فەرماندەکانى حزبى دیموکراتى کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی راگەیاند" ئەو سێ کەسە دانیان بەتاوانەکەیاندا نابوو، بۆیە دادگا سزاى لەسێدارەدانى بۆ دەرکردن".

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو تۆمەتباری دیکەش رۆڵیان لە جێبەجێکردنی پلانەکەدا هەبووە، بە پێنج ساڵ زیندانی کردن سزادا، هاوکات لەو پێنج تۆمەتبارە یەکێکیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و چوارەکەی دیکەش خەڵکی باشووری کوردستانن.

قادر قادرى لە ئازارى ساڵی ٢٠١٨دا يه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازييه‌كانى حزبى ديموكرات له‌ نزيك گوندى هه‌رته‌ل له‌ ناوچه‌ى خۆشناوه‌تى تەرمەکەى دۆزرایەوە و دواتریش حزبى دیموکرات، ئێرانى تۆمەتبارکرد بەوەى لەپشت رووداوەکەوە بووە.    


PM:02:13:02/08/2021