سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلانی چاكسازی ئابووری كراوه كه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری عێراق تا سه‌رله‌نوێ گه‌شه بكاته‌وه".
ئەمرۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای چاکسازی کرد و رایگەیاند" له‌و كاته‌وه‌ی وەرەقەی سپی چاكسازییان راگه‌یاندووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له وڵات‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، كار بۆ ره‌خساندنی كه‌شی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن، بۆیە لەئەمڕۆوە رێکارە کارگێڕییەکان دەستپێدەکەن و لەرێگەیەوە جارێکی دیکە ئابوری عێراق دەگەشێننەوە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، پلانەکەیان دەبێتە هۆی بنیادنانەوەی ئابوریی عێراق و گەشەسەندنی بەردەوام لە وڵات‌دا، هەروەها چارەسەری درێژخایەن بۆ قەیرانی دارایی دابین دەکات بە پشت بەستن بە نەوت و سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی دیکە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە کازمی ڕاشیگەیاندووە" پلانەکەیان درێژخایەنە و بەخێرایی کۆتایی نایەت، چونکە زیانی ئابوریی عێراق زۆرە و مەحاڵە بتوانرێت لە ماوەیەکی کەمدا پلانی چاکسازی جێبەجێ بکرێت".