مەلا مەزهەر لەبارەی پاشەكەوتی مووچە و پارەی ئاو و كارەبا فەتوایەکی دەركرد

مەلا مەزهەر خۆراسانی، مامۆستای ئایينی لە فتوایەكدا جەخت لە حەرامی پێدانی پارەی ئاو و كارەبا بە حكومەت دەكاتەوە و دەڵێت" پارەی بڕاو و پاشەكەوت لەسەر حكومەت حەرامە". 

مەلا مەزهەر خۆراسانی، مامۆستای ئایینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك فەتوایەكی بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە" حەرامە بۆ ئێمەی هاووڵاتی پارەی ئاو و كارەبا بە جام بدەینە كەسێك یان حكومەتێك، كە ئەو بە سەتڵ‌ و قەلابە قەرزاری ئێمە بێت ‌و قەرزەكانمان نەداتەوە". 

باسی لەوەشکردووە، حەرامە بۆ حكومەت كە پشت بكاتە مووچەخۆرانی خۆی ‌و پارە و مووچەی بڕاو و پاشەكەوتەكانی ساڵانی رابردووی بۆ نەگێڕێتەوە، حەرامە ‌و دروست نییە ‌و گوناهێكی گەورەی ئاشكرایە. 


PM:04:22:04/08/2021