" لە بارەی ئەشکەنجەدانی گیراوەکانی بادینانەوە " ژمارەیەک پەرلەمانتار نامەیەک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانتاران دەکەن

بەپێی قسەی کەسوکاری گیراوەکانی وەجبەی یەکەمی بادینان کە حوکمدران، دۆخی گیراوەکان لە زیندان باش نییەو لەدوای دوا دانیشتنی دادگاییکردنی بەدەل بەراوری و ئومێد بەرۆشکیەوەوە کە ئەمان ئەمادەنەبوون شایەتیان لە دژیان بدەن، " ڕووبەڕووی سووکایەتی و ئەشکەنجەدان بوونەتەوە"، کەسوکاریان ژمارەیەک پەرلەمانتاریان لەو دۆخە ئاگادار کردۆتەوە، ئەوانیەش لای خۆیانە بە نامەیەک سەرۆکایەتی پەرلەمانیان لێ ئاگادار کردۆتەوە.

بەپێی ئەو یاداشتەی ژمارەیەک پەرلەمانتار کە ئامادەی دانیشتنەکانی دادگاییکردنی گیراوەکان بوون و، ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کردووەو " سپی " نامەکەی بینیووە، ئەو پەرلەمانتارانە ئاشکرای دەکەن " لە دوای دانیشتنی دادگا لە رۆژی ٧/٢٩ کەسوکاری گیراوەکانی وەجبەی یەکەم کە ئامادە نەبوون شایەتی دژی بەدەل بەرواری و ئومید بەرۆشکی بدەن، پەیوەندیان بە ئێمەو پارێزەرەکانیانەوە کردووەو پێیان راگەیاندوون، کە لە دوای ئەو رۆژەوە لە زیندان سوواکیەتییان پێکراوەو ئەشکەنجەیەکی زۆر دراون".

ئەو پەرمانتارانەی نامەکەیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووەو داوا دەکەن کار ئاسانیان بۆ بکرێت تا لە نزیکەوە چاویان بەو زیاندانیانە بکەوێت بۆ دڵنیابوون لە بارودۆخیان.

بڕیارە لە مانگی ئەیلولدا، سێ دانیشتنی نوێی داگاییکردنی بەدەل بەراوری و ئومێد بەرۆشکی سازبکرێت.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ ەوە ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی دەڤەری بادینان دەستگیرکراون و تا ئێستا پێنج یان بە شەش ساڵ حوکمدراون. ژمارەیەکی تریان لە دادگای لێکۆڵینەی هەولێر دادگایی دەکرێن.                                                          
 

 

AM:12:58:05/08/2021