دوو به‌رپرسی کورد داوا له ساڵح موتله‌گ ده‌که‌ن تا خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق، له‌بری کاندیدێکی کورد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌به‌غداوه به‌سپی میدیای راگه‌یاند که دوو به‌رپرسی کورد له‌به‌ر ململانێی نێوان سه‌رکردایه‌تی حیز‌به‌که‌ی خۆیان که گه‌یشتۆته ئاستێک هه‌موو سنورێکی تێپه‌راندووه، داوایان له سیاسی ناسراوی سونه‌ی عێراق ساڵح موتله‌گ کردووه که خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار، چونکه کورد پۆستی سه‌رۆک کۆماری ناوێت، به‌ڵکو پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ده‌وێت.
ساڵح موته‌له‌گ که ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێڕاقه که‌سایه‌تییه‌کی کنه به‌عسی سونه‌یه‌و له کابینه‌ی پێشووی نوری مالکی‌دا جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بووه.