وەزیری دارایی عێراق لەسەر رەوانەکردنی (٢٠٠) ملیارەکە بۆ هەرێم زانیاری نوێ دەخاتەڕوو

وەزیری دارایی عێراق لەسەر رەوانەکردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم زانیاری نوێی ئاشکراکرد و دەڵێت" رەوانەکردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بەشێوەی مانگانە نییه‌".

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ئەمساڵ به‌ ماڵپەڕی (الاقتصاد نیوز)ی راگه‌یاند" بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ رەوانەکردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم بەشێوەی مانگانە نییه‌ و مه‌رج نییه‌ هه‌موو مانگێك ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ره‌وانه‌ بكرێت".

ئاشکراشیکرد، وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکات بۆ پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢، وە بۆ ساڵی دارایی داهاتوو هەر بەرمیلێک نەوت بە ٥٠ دۆلار دەخەمڵێنرێت. 


AM:12:03:06/08/2021