لەسەر رووداوەکەی خەلیفان
جارێکی تر پەکەکە داوای روونکردنەوە لە پارتی دەکات


پەکەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەوەی لە خەلیفا لە باشوور روویداوە روون نییەو، داوا لە پارتیش دەکات روونکردنەوە بدات.

لە ئاژانسی فرات نیوزدا هاتووە " لە بارودۆخێکدا کە پەرەسەندنە نێودەوڵەتییەکان بە پێچەوانەی پێشکەوتنەکانی کورد، مەترسی لەسەر ئەو دەسکەوتانەی ئێستا هەیە بە ڕوونی دەرکەوتووە، ئەو کەشەی کە هیواکانی یەکبوونی کورد لەسەر دروست دەبێت، جارێکی دیکە بە روداوەکانی باشووری کوردستان پێچەوانە بوویەوە. لە راگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، کە لە هەرێمی خەلیفان پەیوەندی لەگەڵ گروپێکی گەریلا دابڕابوو، ئەمەش برینێکی لە دڵی گەلی کورد دا کردەوە".

میدیای پەکەکە ئەوەش دەخاتەڕوو "دوای ئەوەی بە وردی ڕوون بووەوە، دۆخەکە خراپتر بوو. دوای ئەوەی پەیوەندی کردن لەگەڵ تیمێکی گەریلا بە لە خەلیفان پچڕا، کە لە چیاکانی کوردستان ، لە دەشت و شار و گوندەکان لە سەختترین مەرجدا گەریلایەتی دەکەن، هەموو کەسێک پەدەکەی وەک بەرپرسیار بینی. هەرچەندە پەدەکە دوو جار لێدوانی لەسەر ئەم بابەتە داوە، بەڵام تا ئێستا پارتی وەڵامی نەداوەتەوە ئەم هەڵوێستەی پارتی کە خۆی کەڕ و کوێر کردووە ، لە بێدەنگی ئەو تاوانبارانە دەچێت کە تاوانێکی گەورەیان ئەنجام داوە".

پەکەکە داوای " چارەنوسی ئەو گەریلانە دەکات " و دەڵێن" ئەوەی لە خەلیفان ڕوویدا ئێستا ڕوون نییە بەڵام بەهۆی ئەوەی کە هیچ زانیارییەک لە گروپێکی گەریلا بەدەست نەکەوتووە، شەهید و بریندار هەیە، پێویستە گەلی کورد بە خێرایی چالاکی بکات و هەڵوێستی توندیان هەبێت. دەبێت پەدەکەش روندکردنەوەیە بدات. دواخستنی ئاشکراکردنی رووداوەکە بارودۆخەکە خراپتر دەکات".



PM:01:03:06/08/2021