پیاوێک لە یەکێک لە گوندەکانی نزیک شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای کوشتنی هاوژینەکەی، خەسوو و خەزووری و برای ژنەکەی و کەسێکی دیکەش، خۆی کوشت.
بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئهمڕۆ ههینی لە باخێکی گوندی خەڵیفە تەرخان-ی سەر بە شاری سنە پیاوێک بە ناوی رەزا ئەحمەدیان، بە چەک هاوسەرهکەی بە ناوی شیلان مەندومی- و هەروەها سێ کەسی دیکەی لە ئەندامانی بنەماڵەی هاوسەرهکەی لەگەڵ خاوەن باخەکە کوشتووه.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەبیبوڵڵا مەندوومی باوکی شیلان، برا و دایکی شیلان کوژراون و خاوەنی باخەکە بەناوی ئارەش وەلیدیش کوژراوە.
جێگای ئاماژەیە کە رەزا ئەحمەدیان دوای ئەوەی ئەم پێنج کەسەی بە چەک کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە رایگەیاند" دوای ئەوەی شیلان بەهۆی کێشەی خێزانی تۆراوە و چووەتەوە بۆ ماڵی باوکی، رەزا ئەحمەدیان چووە لە ناو باخەکە هەموویانی کوشتووە".