ئاسایشی هەولێر لە بارەی کوژرانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکرات، موسا بابەخانی لە هۆتێلێکی هەولێر راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لێکٶڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
دهقی راگهیندراوهكهی ئاسایشی ههولێر:
ئەمڕۆ شەممە (7ی ئابی 2021) لەلایەن کارگێڕیی هۆتێل (گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوەه لە رووداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە. دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، دەرکەوت کەسی کوژراو هاووڵاتی کوردی رۆژهەڵاته بە ناوی (موسا بابەخانی)، کە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانە.
لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە دەستی پێکردوە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیێندرێت.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر