تەرمی ژنێکی خەڵکی مەریوان کە بەدەستی هاوسەرەکەی کوژرابوو، لە بیرێکی ئاو و ئاوەڕۆ دۆزیرایەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی 6ی ئابی 2021، تەرمی ژنێکی تەمەن 45 ساڵ بە ناوی مونیرە قادری، کە ههفتهی رابردوو ون بببوو، لە بیرێکی ئاو و ئاوەڕۆی گوندی چۆڕ-ی سەر بە شاری مەریوان دۆزرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مونیرە قادری خەڵکی گوندی کۆڵان بووە و رۆژی یەکشەممە 1ی ئابی 2021، لەلایەن هاوسەرهکەیەوە بە ناوی ئیبراهیم، به هۆی کێشە لە سەر زێڕەکانیان کوژراوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی" ئیبراهیم دوای کوشتنی هاوسهرهكهی لەناو خزمەکانی دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە مونیرە زێڕەکانی بردووە و هەڵاتووە".
جێگای ئاماژەیە کە ئیبراهیم دوای دۆزرانەوەی تەرمی مونیرە دانی بە کوشتنی ناوبراودا ناوە.