پارتی سكاڵا لەسەر یەكێتی تۆمار دەكات

پارێزگاری هەولێر نەوزاد هادی كە سەرۆكی لیستی پارتی بوو، سكاڵای یاسایی لەسەر سەرۆكی لیستی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رێباز بێركۆتی، تۆمار دەكات بە تۆمەتی ئەوەی "ناوی زڕاندوەو بوختانی پێكردوە".
بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر "لە ئاست ئەو ناوزڕاندن‌و بوختان‌و بێڕێزییەی رێباز بێركۆتی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە لە میانەی بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی نالیا بەرامبەر بە خودی پارێزگاری هەولێر كردی، كە وێڕای رەتكردنەوەی تەواوی ئەم بوختان‌و هەوڵی ناوزڕاندن‌و بێڕێزیكردنە، سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەكەن".
ئاماژەیان بەوەشكردوە؛ "وێڕای رێزگرتنیان لە هەر خوێندنەوەو بۆچونێك لەمەڕ خواستی لیستەكانی تر بۆ هەر بەشداربونێكی كارا لە پرۆسەی ئیدارەكردنی ئەنجومەن‌و سودمەندبونیان بە هەندێك لە پۆستە ئیدارییەكان، بە مافی خۆمانی دەزانین وەكو پارێزگای هەولێر رێوشوێنی یاسایی لە رێگەی دادگاوە بگرینە بەر و داوای یاسایی لەسەر ناوبراو تۆمار بكەین".



AM:11:01:02/07/2014