دەستەی دەستپاکی: ١٢٨ کەیش چاوەڕێی بڕیاری دادگان


سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێم ئاشکرای دەکات  لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٥٤ کەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگاکان کردووە و تەنها، ٥ کەسیان یەکلایی کراونەتەوە، بەگشتی ١٢٨ کەیسیش لەدادگاکان ماونەتەوە و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایین  
    
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی رایگەیاند" لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٥٤ کەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگا کراون و لێکۆڵینەوەیان تێدا تەواو بووە و چاوەڕواندەکرێت بڕیاری کۆتاییان لێبدرێت".  
  
دەربارەی ئەو کەسیانەی یەکلاییکراونەتەوە، حاکم ئەنوەر وتی" تەنها ٥ کەیس یەکلایی کراونەتەوە، هەروەها بەگشتی تا ئێستا ١٢٨ کەس لەدادگا ماوەتەوە و بڕیاری کۆتاییان لێنەدراوە کە هی ئەمساڵ و ساڵانی پێشوون".
  
سەرۆکی دەستەی دەست پاکی وتیشی" لەشەش مانگدا ٥٣ داوای هەواڵدەری و ١٥٨ داوای سزایی لەلای دەستەی دەست پاکی 
 تۆمار کراون". 



PM:03:08:09/08/2021