سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەردوولا و هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆرستان تاوتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مارك برایسن ریچاردسن، باڵیۆزی نوێی بریتانیا له عێراق كرد و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی وێڕای به‌خێرهێنان، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی تازه‌یدا له عێراق بۆ باڵیۆزی نوێی بریتانیا خواست و هه‌مو هاریكاری و پشتگیرییه‌كی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی دوپاتكرده‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە" له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بریتانیا و فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوانیان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق، دۆخی ئه‌منی و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و كرده‌وه‌كانی تیرۆرستانی داعش، ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له عێراق، هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆرستان، دوایین دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆڤیدـ19 و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی له عێراق و بریتانیا، تاوتوێكران".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له خواستی دولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بریتانیا كرایه‌وه، ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا بریتانییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان خرایه به‌ر باس.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، دیالۆگی ستراتیژیی عێراق – ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، پرسی سوریا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بو كه مێل سمارت كونسوڵی گشتیی بریتانیا به‌وه‌كاله‌ت له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سیاسی و سه‌ربازیی بریتانی، ئاماده‌ی بوو.