حاکم ولایەتی نیۆرک لەبەر گێچەڵی سێکسی بە ١١ ئافرەت دەستیلەکارکێشایەوە

حاکم ولایەتی نیۆرک ئەندرو کۆمۆ ئەمڕۆ سێ شەممە دەستلەکاركێشانەوەی خۆی راگەیاند،ئەمەش دوای ئەوەی تۆمەتبارکرابوو بە گیچەڵی سێکیسی بە ١١ ئافرەت.

هەرچەندە کۆمۆ ٦٣ ساڵ ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە، بەڵام وتیشی : داوای لێبوردنێکی قوڵ دەکەم لەو ئافرەتانەی هەست بە سووکایەتی پێکردن دەکەن کە لەلایەن منەوە کرابێت.

فرانس پرێس لە زاری کۆمۆ رایگەیاند" من هەمیشە نزیک بووم لە خەڵک، دان بەوەدا دەنێم کە خەڵک بە خۆرسکی لە باوەش دەگرم پیاوبێت، یان ئافرەت و هەموو ژیانم هەر وابووم".

ئەو لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت" بەخەیاڵمدا نەهاتووە سنوری کەسێتی کەسم تێپەراندبێت، بەلام هێڵی جیاکەرەوەی نێوانمانم نەزانیووە تا چەند رێگای پێدراوە، یان رێگای پێنەدراوە.

لە بری کۆمۆ، یاریدەدەرەکی کاسلین هۆشول کە ئەویش دیموکراتییە کرا بە حاکم نیۆرک. 

هەفتەیەک لەمەوبەر دوای ئاشکرابوونی گێچەڵی سێکسی بۆ سەر ١١ ئافرەت لەلایەن حاکم ولایەتی نیۆرکەوە، جۆ بادین سەرۆکی ئەمەریکا داوای لەو حاکمە دیموکراسییە کرد دەستلەکاربكێشێتەوە.



PM:08:07:10/08/2021