سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" وەك دەستەی مافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ ئەو دەنگۆیانە دەكەین كە لەسەر زیندانیانی بادینان باس دەكرێن".
مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ دەربارەی دۆخی زیندانیانی بادینان لە چاوپێکەوتنێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" سه‌باره‌ت به‌دۆخی زیندانه‌کان من چونکه نوێم له‌ناو ده‌سته‌که نزیکه‌ی مانگێک و نیوه له‌وێم، ئیتر زۆر ئیشمان هه‌بوو له‌ناو ده‌سته‌که وه‌کو دانانی پرۆگرام و ئه‌جیندای ده‌سته‌که‌مان و ستراتیژیه‌تی کارکردن زۆر کاتمان نه‌بووه هه‌تا بتوانیین بچینه هه‌موو زیندانه‌کان به‌ڵام تائێستا چووینه دوو زیندان چاکسازی گه‌وران، هه‌روه‌ها زیندانی ئاسایش ئه‌وانه‌ی له‌ناو هه‌ولێرن، سه‌باره‌ت به چاکسازی گه‌وران به‌ڕاستی له‌وێ نۆژه‌نکردنه‌وه ده‌کرا و ئیشه‌که هێشتا ته‌واو نه‌بووه بۆیه ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه که له‌وێ بوون زۆر زۆر که‌م بوون چونکه گواستبویانه‌وه بۆ شوێنی تر هه‌تا ئه‌و زیندانه ته‌واو بێت له‌کارکردن، سه‌باره‌ت به زیندانی ئاسایش ئێمه چاومان که‌وت به چه‌ند که‌سێک که به‌تایبه‌تی ڕۆیشتبووم هه‌تا قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م بزانم بارودۆخیان چۆنه، ئه‌وانه‌ی که ناسراون به ده‌ستگیرکراوانی بادینان ئیتر نه‌چومه ناو قاوشه‌کان هه‌تا هه‌مووی ته‌ماشا بکه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گوێم لێ‌بوو له‌وان ئه‌وه‌یه که شوێنه‌که‌یان زۆر قه‌ره‌باڵغه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی کۆرۆنا به‌دڵنیاییه‌وه شتێکی مه‌ترسیداره، پاش ئه‌وه‌ی که گه‌ڕاینه‌وه ڕاپۆرتیشمان هه‌بووه به‌پێی یاسا چونکه له‌یاساکه نوسراوه ئێمه ده‌کرێت ڕاپۆرت بکه‌ینه‌وه و بینێرین بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌تا چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌و کێشانه که ئێمه ده‌بینین پێشێلکاریه‌که بۆ مافی مرۆڤ، چه‌ند شتێکمان هه‌بوو ڕاپۆرتمان نوسی و ناردمان بۆ ئه‌و شوێنانه".
دەربارەی ئەو ڕاگەیاندراوانەی باس لە ئەشکەنجەدان و ڕێگرتن لە خواردن و خواردنەوەی چالاکوانانی دهۆک دەکەن؟ لە وەڵامدا سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ وتی" من زۆر ئاگاداری میدیام، حه‌ز ده‌که‌م هه‌میشه ئه‌و شته‌ی که نوێیه یه‌کسه‌ر ئاگام لێبێت به‌ڵێ ئه‌و شته‌م بینیووه وه‌ک مه‌سجێک بڵاو کرابوویه‌وه له گروپێکیwhatsapp که من ئه‌ندامم له‌وێدا به‌ڵام به‌داخه‌وه پێش ڕۆژێک بوو که موعیدی زۆرم هه‌بوو بۆ چه‌ند شوێنێک ئیشمان هه‌بوو پێکه‌وه ئیتر نه‌متوانی بچمه ئه‌وێ و بیانبینم به‌ڵام بۆ ڕۆژانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین خۆم یان که‌سێکی تر له‌ناو ده‌سته‌که بچێت تابزانێت هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و قسه‌یه ڕاسته یان زانیاری ته‌واومان بۆ بهێنێته‌وه".
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا تا چەند ڕەچاوی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کراوە لە مامەڵە کردن لەگەڵ چالاکوانانی بادینان وەک خۆت باسی دەکەیت؟ وەڵامەکەی مونا یاقو بەمجۆرە بوو" ئه‌و مه‌سه‌له‌یه مه‌سه‌له‌یه‌کی هه‌ستیاره، سه‌باره‌ت به میدیاکان، وه‌کو ده‌زانرێت میدیا شوێنێکی زۆر هه‌ستیاره، ئه‌و ستراتیژیه‌ی که من ده‌مه‌وێت ئیشی له‌سه‌ر بکه‌م ئه‌وه‌نییه که جۆره فه‌وزایه‌ک دروست بکه‌م له‌ناو میدیا، به بۆچوونی من ئه‌وه‌ی ڕاسته که له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه‌ی ڕاسته‌وخۆ بکرێت و ئه‌و لایه‌نه یاساییانه دیاری بکه‌ین که باشه و خراپیشه هه‌تا ئه‌وانیش ئاگاداری ئه‌و شتانه بن و ڕه‌چاوی بکه‌ن، ئه‌و شته‌ی که کراوه ئه‌گه‌ر باش نییه بێگومان ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاک بکرێته‌وه، ئه‌گه‌ریش باشه ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌ین که ئه‌و شته‌یان کردووه زیاتر له‌وه ناتوانم زانیاری تر بده‌م".
هەروەها وتیشی" وه‌کو وتم ڕاپۆرتم ئاماده کردووه چه‌ند پێوه‌رێک له‌ناو ئه‌و ڕاپۆرته‌م نوسیوه به‌ڕێگه‌ی یاسایی و ناردوومه بۆ ئه‌و شوێنانه به‌ڵام هه‌ندێک شت هه‌یه حه‌زده‌که‌م به نهێنی بمێنێته‌وه له میدیاکان له‌هه‌مانکاتیشدا زۆر به‌ڕاشکاویی ده‌بێت باسیان بکه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار".
سەبارەت بەوەی بۆچی ڕێگە بە کەسوکار و پارێزەرەکانیان نادرێت سەردانی ئەو چالاکوانانە بکرێت لە زیندان؟ ئایا وەک دەستەی مافی مرۆڤ چیتان کردووە؟ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ مونا یاقو وتی" ئه‌وه‌ی که زانیوومه چه‌ند جار خێزانی خۆیان بینیووه به‌ڵام نه‌ک هه‌موویان، هه‌ندێکیان دوای ئه‌وه وتیان له‌به‌ر کۆرۆنا که قه‌ده‌غه کراوه سه‌ردانیان بکرێته‌وه به‌ڵام سه‌باره‌ت به پارێزه‌ره‌کان ئه‌وه‌شمان باسکردووه له‌ناو ڕاپۆرتی خۆمان".