بڕیاری دەستگیرکردن بۆ بەرپرسی پێشووی دژەتیرۆری گەرمیان و ئافرەتێک دەرچوو

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بڕیاری دەستگیرکردن لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە بۆ ئافرەتێکی گوماناوی و بەرپرسی پێشووی دژەتیرۆری گەرمیان دەرچوو. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئاسایشی گەرمیان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لەسەر سکاڵای پارێزەرێک و بەتۆمەتی خەڵەتاندن و سەرانەسەندن ئافرەتێکمان دەستگیر کردوە". 

هاوکات سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکدا وتی" فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن ئاسایشەوە بۆ بەرپرسی پێشووی دژەتیرۆری گەرمیان و کەسێکی تری نزیکیشی دەرکراوە، بەڵام  ھێشتا فەرمانەکە نەھاتوەتە پۆلیس".


PM:02:30:12/08/2021