ئاگرەکەی زینی وەرتێ کۆنتڕۆڵکرا

بەرگری شارستانی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت" پاش ٢٤ کاتژمێر لە بەردەوامبوونی ئاگرەکەى زينى وەرتێ، لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکەوە کۆنتڕۆڵکرا". 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهاوکاری تیمەکانی بنکەکانی بەرگری شارستانی (ڕانیە، کێوەڕەش، حاجیاوا، سـەرکەپکان) و پاش ٢٤ کاتژمێر لەکەوتنەوەی ئاگرەکەى شاخی شێوەرتی زینی وەرتێی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان، توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین" بەهۆی سەختی شوێنەکە، مەترسیداریی ئەو ناوچەیە بەهۆی هەبوونی مین، زۆریی و بەرفراوانی ئاگرەکەوە نەتوانراوە بەزوویی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت". 


PM:04:30:14/08/2021