جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ٥ هەزار سەربازی ئەمەریکی رەوانەی ئەفغانستان دەکات و دەشڵێت " شەڕ ئەفغانستان جێ ناهێڵم بۆ سەرۆکی داهاتوو".
لە میانەی وتارێکدا جۆ بایدن رایگەیاند " له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاسپارده‌كانی تیمه دیپلۆماسی و سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كان، ڕێگه‌یداوه به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی ٥٠٠٠ (پێنج هه‌زار) سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی كه ده‌كرێت كشانه‌وه‌ی دیپلۆماتكار و هێزه‌كانیان له ئه‌فغانستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت به‌ڕێوه‌بچێت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
لەو وتارەدا کە کەمێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە وتیشی، "ئه‌مریكا ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چوه ئه‌فغانستان بۆ شكستپێهێنانی هێرشبه‌رانی ١١ ی سێپته‌مبه‌ر، ئه‌و ئه‌ركه‌ش زیاتر له ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوه هۆی مردنی ئوسامه بن لادن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوی قاعیده".
هەروەها دەشڵێت "ئەمەریكا نزیكه‌ی یه‌ك تریلیۆن دۆلاری وه‌به‌رهێنانیان كردوه، مه‌شق و راهێنانیان به زیاتر له ٣٠٠ (سێسه‌د هه‌زار) سه‌رباز و پۆلیسی ئه‌فغانی كردوه و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانیان بۆ دابینكردون".
جۆ بایدن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ساڵێكی دیكه یان پێنج ساڵی دیكه بونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان هیچ جیاوازییه‌كی دروستنه‌ده‌كرد، ئێستاش پێویسته سوپای ئه‌فغانستان رێگه له‌كۆنتڕۆڵكردنی وڵاته‌كه‌ی بگرێت به‌بێ ئه‌مریكا".
جۆ بایدن ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "كاتێك پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكام وه‌رگرت، به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپی دۆناڵد تره‌مپه‌وه، تاڵیبان به‌هێزترین پێگه‌ی سه‌ربازی هه‌بو، هه‌ربۆیه بڕیارمدا كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكشێنمه‌وه، ئامانجی ئه‌وه‌ش سه‌لامه‌تی هێزه‌كانمان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بو، ئێستاش نامه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه زیاتر درێژه‌بكێشێت و له‌خولی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌مدا كۆتایی پێده‌هێنم و بۆ سه‌رۆكی داهاتوی ئه‌مریكای جێناهێڵم".