بەرپرسێکی تاڵیبان: لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە کابول ئیمارەتی ئیسلامی رادەگەیەنن

ئەسوشیتد پرێس لە زاری بەرپرسێکی باڵای تاڵیبانەوە ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاویکردەوە کە بەم نزیکانە لە کۆشکی سەرۆکایەتی " ئیمارەتی ئیسلامی رادەگەیەنین ".

ئەوە لە کاتێکدایە کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چەکدارانی تاڵیبان چوونە کابولەوەو لە کۆشکی سەرۆکایەتی و فڕۆکەخانەی سەربازی جێگیربوون، ئەمەش دوای هەڵهاتنی ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان بەرەو تاجاکستان هات.
 
لە بەیانێکدا بزووتنەوەی تاڵیبان، رایگەیاند کە پۆلیس و بەرپرسان لە کابول هەڵهاتوون، ئەمەش بۆتە گرفت لەبەردەم پاراستنی یاسا و شارەکەدا.
  
وەک میدیاکان  بڵاویانکردەوە دوای گەیشتنی بەرپرسی لیژنەی سەربازی بە کۆشکی سەرۆکایەتی، لێبوردنی گشتیان دەرکرد.
ئاژانسی رۆیتەرزیش لەزاری دوو سەرچاوەی تاڵیبانەوە بڵاویکردەوە کە حکومەتی ئیتقالی لە ئەفغنستان راناگەیەنرێت، بەڵکو تاڵیبان پێشبینی دەکات تەواوی دەسەڵات وەبگرێت.

وتەبێژی بزووتنەوەکەش سهیل شاهین رایگەیاند بزووتنەوەکەیان داوای دەستبەسەراگرتنی کابول دەسەڵات دەکەوێتە دەستی ئییماراتی ئیسلامی ئەفغانستان.



PM:09:01:15/08/2021